زایەڵە - کۆبوونەوەی لایەنەکان کە لە کۆشکی حکومەت و لەسەر داوای مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بوو و نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئامادەی بوو، کۆتایی هات.
بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، لایەنەکان ڕێککەوتن لەسەر پێنج خاڵ:
1- ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە پابه‌ندبوونیان بۆ نه‌گۆڕه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ هه‌موو قه‌یرانه‌كان له رێگه‌ی دیالۆگ و گرتنه‌به‌ری گیانی برایه‌تی و هاوكاری ده‌ربڕی؛ لە پێناو پاراستنی یەکڕیزی عێراق و ئاسایش و سەقامگیری گەلەکەی و بەردەوامی سیستەمی دیموکراسی دەستووری کە هەمووان بانگەوازی بۆ دەکەن و جەختکردنەوە لەسەر ئەولەویەتدان بە بەرژەوەندییە باڵاکانی نەتەوەیی، و نیشاندانی گیانی هاودەنگی لەنێو خەڵکدا لە یەک نەتەوە؛ بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی ئێستا.
2- ئامادەبووان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد كه جارێكی تر په‌نا بردنه به‌ر بۆ ده‌نگدان له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌وه ڕووداوێكی نائاسایی نییه له مێژووی ئه‌زموونه دیموكراسییه‌كاندا كاتێك قه‌یرانه سیاسییه‌كان ده‌گه‌نه بنبه‌ست، و هێزه سیاسییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا په‌نا بۆ ڕێڕه‌وی ده‌ستوری ده‌به‌ن.
3- ئامادەبووان داوایان له برایانی ناو ڕەوتی سه‌دری كرد كه ده‌ست به گفتوگۆی نه‌ته‌وه‌یی بكه‌ن، میكانیزم بۆ چاره‌سه‌رێكی هه‌مه‌لایه‌نه دابنێن بۆ خزمه‌تكردن بە خواسته‌كانی گه‌لی عێراق و گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان.
4- بەشداربووان لەسەر بەردەوامی دیالۆگی نیشتمانی رێککەوتن؛ بەمەبەستی داڕشتنی نەخشەڕێگای یاسایی و دەستووری بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئێستا.
5- ئامادەبووان خوازیاری راگرتنی هه‌موو جۆره تەنگەشەیەکی مه‌یدانی، میدیایی، یان سیاسی بوون، جه‌ختیان له‌سه‌ر پاراستنی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت كرده‌وه و گه‌ڕانه‌وه بۆ گفتوگۆ ئارامه‌كان دوور له وروژاندن كه ناكۆكی دروست ده‌كات. بانگەوازیان لە میدیا و نوخبەکان کرد کە پشتگیری لە ڕێبازی دیالۆگی نەتەوەیی و ئاشتی کۆمەڵایەتی بکەن، بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندی گەلەکەمان.
August 17, 2022