زایەڵە - پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، ڕووداوى ئاگرکەوتنەوە یەکێکە لەو دیاردانەى . ساڵانە چەند جارێک دووبارە دەبنەوە و لەگەڵ ئەوەى کوژاندنەوە و کۆنترۆڵ کردنیان کارێکى زەحمەتە هاوکات زیانێکى زۆر بەسروشت و ژینگەى کوردستان دەگەیەنێت بەو هۆکارەوە لەناحیەى سیتەک نزیکەى(١٠٠) دۆنم پوش و پاوان سووتاوە .
دواى ئەوەى لە لایەن چەند هاووڵاتیەکى گوندى ( نۆدێ و بزەینان) ئاگادارکرانەوە کە ئاگرێکى بەرفراوان کەتۆتەوە دەست بەجێ مەفرەزەکانى بنکەى پۆلیسى دارستانى سیتەک گەیشتنە شوێنى مەبەست توانیان لە ماوەیەکى کەمدا بەهەهانگى لەگەڵ دالنشتوانى گوندەکە ئاگرەکە کۆنترؤل بکرێت .
زەرەرو زیانى ئاگرەکە نزیکەى(١٠٠) دۆنم پوش و پاوان و دارى سروشتى سووتاوە
دواى گەڕان و پشکنین ى شوێنەکە دەرکەوت ( زەڕەبینێک ) بوو بەهۆى بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما هۆکارى کەوتنەوەى ئاگرەکەبوو .
جێگەی خۆیەتی دەستخۆشی لە هەموو ئەو هاوڵاتی و گوندنشینە خۆبەخشانە بکەین کە دڵسۆزانە هاوکارو پشتیوانی پۆلیسی دارستان بوون لە کوژاندنەوەی ئاگر و پاراستنی سروشت و ژینگەدا دەورو کاریگەری بەرچاویان هەبووە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم