زایەڵە – عەلی ڕەزا تەنگسیری فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران، ئاسایش و سەقامگیریی دراوسێکانی بە ئاسایشی ئێران ناوبرد و وتی: هاوکاریی لەگەڵ ئیسرائیل هەڕەشە بۆ سەر سەقامگیریی ناوچەکەیە.
بە گوێرەی پێگەی هەواڵی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، تەنگسیری وێڕای جەخت لەسەر ئەوەی کە سەقامگیریی وڵاتانی دراوسێ، سەقامگیریی ئێرانی ئیسلامییە، وتی: هۆشداریی بە هەر وڵاتێک دەدەین کە بەستێن بۆ دەستوەردان و هاتنی ڕژێمەکانی دەرەوەی ناوچە لەبار دەکات کە یەکەمین زەرەرمەندی ئەو سیاسەتە خۆیانن .
وتیشی: ئێران هەوڵ دەدات پێوەندیی باش و بەهێزی لەگەڵ هەموو وڵاتانی ناوچەکە هەبێت و سەقامگیریی ناوچەکە ئامانجی ئێرانە.
فەرماندەکەی سوپا ڕاشیگەیاند: لە هەر کوێ ڕژێمی منداڵ کوژی زایۆنیستی ئامادە بێت، جگە لە دزیەتی و پیلان و فیتنە و دەستدرێژی شتێکی دیکە نابینرێت.