ئەوەی ئەمڕۆ لە عێراقدا ڕوودەدات، ململانێ و کێبڕکێیەکی سیاسی نییە، ئەم ململانێیە بە شێوەیەکی ئاسایی و بەردەوام لە وڵاتانی دیموکراسیدا ڕوودەدات، بەپێی کۆمەڵێک ڕێسا و بناغە، کە لەسەر بنەمای فۆرم و بناغەی دیموکراسی دامەزراون لەم یاریەدا دەستوور و ئازادییە گشتیەکان، دامەزراوەی پەرلەمان و میکانیزم و دامەزراوەکانی حوکمڕانی؛ رۆڵی گرنگ دەگێڕن به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ عێراقدا ده‌گوزه‌رێت هه‌وڵێكه‌ بۆ له‌ناوبردنی هه‌موو ئەوانەی باسمانكرد و پشتگوێخستن و لەناوبردنی هەموو ئەوەی بنیاتنراوە ، وه‌ك قەوارەیەكی دیموكراسی. ئەوەی روودەدات بەشێوەیەكی یەكلاكەرەوە، لەڕێگای میكانزمی زاتی و بەمەبەست لەلایەن هەندێك لایەن، یاخود بەهۆی میكانزمی بابەتی لەلایەن هەندێك پێكهاتەی سیاسی دیكەوە، بەڵام لەكۆتاییدا هەمان ئەنجام بەدەستدەكەوێت. بەلایەنی کەمەوە سێ ئاماژەو ئامراز و جووڵە هەن کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ کەڵەکە دەبن: یەكەمیان جەمسەرگیرییەکی بەرفراوان لە نێوان هێزە سیاسییەکانی عێراقدا دروست دەبێت، کە درزێک دروست دەکات کە رەنگە پرد و دووبارە بنیاتنانەوەی پەیوەندی دۆستانە و ئاشتیانە لەنێوان هێزە سیاسییەکان و بەتایبەت سەرکردەی لایەنە سیاسییە سەرەکییەکان مەحاڵ بێت. بۆ یەکەمجار لە ژیانی سیاسی مۆدێرنی عێراقدا، ئەم ئاستە لە بایکۆت و ڕووبەڕووبوونەوەی زارەکی و شەخسی لە نێوان سەرکردە سیاسییەکانی عێراقدا دروستبێت، ئەو ڕووبەڕووبوونەوانە کەشێکی "تۆقاندنی مەدەنی"ی دروستکرد کە دواتر عێراقی بەرەو جۆرێك لەدیكتاتۆری برد. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی روون بۆ بێتوانایی هێز و كه‌سایه‌تییه‌ سیاسییه‌كان له‌ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌كتر، له‌ ئاسته‌ جیاوازه‌كاندا هه‌یه‌. ئەم هێزە عێراقییانە بەزەحمەت میکانیزمێک دەدۆزنەوە بۆ رێککەوتن لەسەر کەسایەتییە سیاسییەکان یان هی دیکە، بۆ ئەم پۆستی سیاسی یان ئیداریی. کاتێک ئەوە ڕوودەدات، پرسیارەکە ڕەوا دەبێت سەبارەت بە ئەگەری ڕێککەوتن و سازان لەسەر ستراتیژیەتی داهاتووی عێراق، بەتایبەتی کە ژمارەیەكی زۆر لە مەلەفی سەخت بەڕێوەیەو پێویستی بەچارەسەرە، هەر لەدۆسیەی ململانێی هەرێمیەوە بگرە تا دەگاتە دۆسیەی گەندەڵییەكان كە لە هەموو لایەکەوە دەیخنکێنێت، تاوەكو ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و قەیرانی ژینگەیی خنکێنەر. ئاستی سێیەمی قەیرانی ئێستای عێراق، جێگرتنەوەی گۆڕینی دامەزراوەو میكانزمی دیموكراتی و سەردەمیانە بە میكانزمی ناشەرعی وەك ئامرازی فشاركردن. زۆرێک لە هێزە سیاسییەکانی عێراق پێیانوایە شەقام رێگایەكی كاریگەرە بۆ سەقاندنی ئەمری واقع و خواستی سیاسی، هەر ئەو هێزانەن كە سڵیان نەكردۆتەوە لەپەیوەندی ئیقلیمی و هەڕەشەکردن و توندوتیژی و تەنانەت خیانەتكردن. ئەم واقیعە نوێیە رەنگە هانمان بدات یان ئەم پرسیارەمان بهێنێتە پێش؟ دواتر چی!، کوا دیموکراسی و ئەو بناغە بابەتییانەی کە عێراقی مۆدێرن لە ڕێگەیەوە دروست دەبێت؟ ئایا هەموو ئەم بارودۆخانە دەبێتە هۆی گۆڕانکاریانەی كە لەئەزمونی وڵاتان هەبووە، تێیدا و تێكەڵەیەك لە قەیرانی ئەهلی و جەماوەری و نەتەوەیی دروستكردووە کە چەندین وڵاتی وێران کرد و داهاتووی کۆمەڵگاکانیان بەرەو لەناوچوون برد؟ لە چوارچێوەیەدا ئەوەی کە ڕوودەدات، رەنگە هەقی ئەوەمان هەبێت بپرسین كە لەونێوانەدا رۆڵ و كاریگەری هەرێمی كوردستان لەعیراقدا چییە؟ سەرەتا داوا لە هێزە سیاسییە كوردییەكان بكرێت، بەتایبەتی لە لەروانگەی تواناو وزەی هەرێمی كوردستانەوە بۆ ئەوەی ببنە بەشێك لەو جەمسەرگیری و ململانێ كراوەیەی كە لەناوخۆی عێراقدا هەیەو تا چەند ئەمە كاریگەری لەسەر پێگەی فیدراڵی هەرێم لە دەسەڵاتی ناوەندی لە عێراق هەیە، ئەگەری ڕەواندنەوەی مەترسی ئەو جۆرە قەیرانە سیاسیانە لەسەر دەستکەوتی خەڵکی کوردستان، ئینجا سیاسی بێت یاخود ئابووری!!. بەهۆی دۆخی دەستوریەكەی و پێگەی جیۆپۆلیتیکی خۆیەوە هەرێمی کوردستان ناتوانێت لەسەر ڕێڕەوێکی درێژخایەنی ململانێ سیاسیی و ھەمیشەیی و جەمسەرگیری بێت، بەتایبەتی ھێزە سیاسییەکانی کوردستان کە نوێنەرایەتی زۆرینەی جەماوەری كوردستان دەكەن. بەم مانایە پێویستە کوردستان، مۆدێلێک یان نمونەیەك بێت بۆ عێراق بۆ تەوافوقی سیاسی و پایەكی بەهێز بێت بۆ یاری دیموكراسی. بە جۆرێک کە یەکڕیزیی و یەكدەنگی سیاسی ناوخۆ لە کوردستان فاکتەری سەرەکی بێت تاوەكو هەرێم بتوانێت ڕۆڵێکی ئەرێنی لە نێوان هێزە سیاسیەکانی عێراقدا بگێڕێت، لە ئاستە جیاوازەکانی جیاوازی و ململانێ ناوخۆییەکانیاندا.