زایەڵە – وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند"هیچ پچڕانێک لە گفتوگۆ لەگەڵ برایانی عێراقیدا ڕووی نەداوە."
ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پرێس کۆنفڕانسی حەوتانەی سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکان لە عێراق و گفتوگۆی لایەنە جیاوازەکانی عێراق، وتی: پێوەندییەکانمان لەگەڵ حکومەتی عێراق زۆر نزیک و بونیاتنەرانەیە و لەسەر بەرژەوەندی دوولایەنە دانراوە.
ڕاشیگەیاند؛ پێوەندیی تاران لەگەڵ عێراق بە هۆی جۆری پێوەندیی باشی لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەکانی عێراق لە هەموو پێکهاتەکان، زۆر نێزیک و بەردەوامە.
وتیشی: ئێران بە شێوەی بەردەوام لە پێناو یارمەتیدان بە برایانی عێراقی بۆ ئەوەی بگەنە بارودۆخێکی باشتر، بە شێوەی بەرپرسیارانە هەڵسوکەوتی کردووە و هیچ پچڕانێک لە گفتوگۆ لەگەڵ برایانی عێراقی نییە.