زایەڵە – سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای جەخت لەسەر پێویستیی پاراستنی یەکگرتوویی و تەبایی هەموو لایەنە سیاسییەکانی عێراق، وتی: هەموو لایەنە سیاسییەکانی عێراق لە ڕێگای دیالۆگەوە لەسەر ڕێگاکانی دەربازبوون لە ئاریشەی سیاسی، ڕێککەوتن بکەن.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی سەرۆک کۆماریی ئێران، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی نیوەڕۆی دووشەممە لە وەڵام بە پێوەندیی تەلەفوونی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی کردەوە سەر پێویستیی ڕێککەوتنی هەموو لایەنە سیاسییەکانی عێراق لەپێناو چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی.
هەروەها ئاماژەی بە دیپلۆماسیی حکومەتی عێراق بۆ باشترکردنی کەشی سیاسی ناوچەکە کرد و جەختی کردە سەر جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنەکان لەو پێناوەدا.