زایەڵە - خانوه‌كانی سیته‌ك تاپۆ ده‌كرێن و بەرێوەبەرایەتی ناحیەی سیتەكیش داوا لە دانیشتوانی سنورەكە دەكات سەردانی بەرێوەبەرایەتییەكە بكەن بەمەبەستی پڕكردنەوەی فۆڕم.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی (ستهك)ی سه‌ر به قه‌زای چوارتا، داوا له خه‌ڵكی دانیشتوانی سنوره‌كه ده‌كات لە ڕێکەوتی (23/8/2022 تا 9/9/2022) سەردانی بەڕێوبەرایەتی ناحیەكه بكه‌ن بهمەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕم و پێشکەشکردنی داواکاری بۆ تاپۆکردنی خانوەکانیان، بەپێی یاسای ژمارە (3) ساڵی (2019).
جێگەی باسە، ئه‌م بڕیاره هه‌ندێك داهات بۆ ئیداره‌ی سلێمانی له سه‌رده‌می كورتهێنانی خه‌رجییه‌كان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و پێشبینی ده‌كرێت نرخی زه‌ویش له سنوره‌كه زیاتر به‌رزبكاته‌وه.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم