زایەڵە - عەبدولخالق عەلی، بەڕێوەبەری گواستنەوەی پارێزگای هەولێر ئاشکرای کرد، بڕیارە تاکسییەکانی هەرێمی کوردستان تاکسیمەتریان بۆ دابینبکرێت و پارەی کرێی تاکسی بەگوێرەی کیلۆمەتر وەردەگیرێت.

وتیشی،  ئەمە لەکاتێکدا دەبێت کە نرخی بەنزین جێگیر بکرێت و حکومەتیش بەگوێرەی باری دارایی هاوڵاتیان نرخ بۆهەر کیلۆمەترێک دابنێت.

ڕونیشیکردەوە، تاکسیمەتر وادەکات هیچ هاوڵاتیەک پارەی زیادەی لێوەرنەگیرێت و باشترین ئامرازە بۆ ئەوەی نرخی گەیاندنی تاکسی لەهەرێمی کوردستاندا جێگیر بکرێت.

ئامادەکردنی- کامەران  کەریم