زایەڵە - نۆ موشەک لە جۆری "گرادن" ئاڕاستەی بنکەی سەربازیی تورکیا لە زێلکان کران و تا ئێستا زانیاری ورد له‌باره‌ی زیانه‌كانی ئاشكرا نه‌كراوه، به‌ڵام دژەتیرۆری کوردستان ده‌ڵێت، زیانی گیانی نه‌بوه.
دژەتیرۆری کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، پاشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە (25ی ئابی 2022) نۆ موشەک ئاڕاستەی سەربازگەی زێلکان لە ناحیەی باشیکی سەر بە پارێزگای نەینەوا كران، کە تیایدا هێزەکانی سوپای تورکیا لەخۆدەگرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، موشەکەکان لە جۆری گرادن و لە دەوروبەری سەربازگەکە کەوتونەتە خوارەوە، "هیچ زیانێکی گیانی و ماددییان لێ نەکەوتوەتەوە".
هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، موشەکەکان لە نێوان گوندی فازڵییە و کانونە لە سنوری ناحیەی باشیک لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە جۆری کیا ئاڕاستە کراون، بەهۆی کاریگەریی موشەکەکانەوە ئۆتۆمبێلەکە سوتاوە.
بنكه‌ی سه‌ربازی زێلكان ده‌كه‌وێته قه‌زای باشیك له پارێزگای نه‌ینه‌وا و له ساڵی 2015 له سنوری زێلكان دامه‌زراوه، تاوه‌كو ئێستاش حكومه‌تی توركیا هیچ راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه موشه‌كیه بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه.