زایەڵە – بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە سیستمی دیجیتاڵی سیستمێکی سەرتاسەری کوردستانیە.
هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، لە کۆمەڵێک پەیج و مینبەری سۆشیال میدیا لێدوانێکی شێواو بە ناوی ووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان دەربارەی مۆڵەتی نوێی شوفێری و سیستمی دیجیتاڵی بڵاوبۆتەوە.
لە کاتێکدا ئێمە سەرلەبەری ئەو لێدوان و هەواڵانە رەت دەکەینەوە، بە هەموو لایەکی رادەگەیەنین کە ئەمە سیستمێکی سەرتاسەری کوردستانیە و وەزارەتی ناوخۆ ئەم سیستمە لە بەشەکانی مۆڵەتی شوفێری لە هەموو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان وەک و یەک جێبەجێ دەکات و هەموو هاونیشتیمانیان دەبنە خاوەنی ئەو مۆڵەتە.
ئاماژە بەوەش دراوە؛ ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە قۆناغەکانی کۆتایی ئامادەکاری ئەو پرۆسەیەین و لە ئایندەیەکی زۆر نزیک لێرە و لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی دیکە جێبەجێ دەکرێت و هاوشاریان دەبنە خاوەنی ئەو مۆڵەتە نوێیە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم