زایەڵە - لە ڕێگای مەرزی باشماخەوە لە هەفتەی داهاتوو  زیاتر لە دەهەزار زیارەتکاری ئێرانی  بۆ بەشداری چلەی ئیمام حسێن دێنە عێراق.

بڕیارە زیاتر لە ٧٥ هەزار زیارەتکاری ئێرانی لەڕێگەی دەروازەکانەوە سەردانی شارەکانی عێراق بکەن و بۆ ئەو مەبەستەش دوێنی پارێزگاری کوردستان سەردانی مەرزی باشماخی کردوە .

دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ بڵاویکردوە محمد تاهیر ڕەشید  سەرپەرشتیاری کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ پێشوازی کرد لە شاندێکی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران  لە تاران و  پارێزگاری کوردستانەوە کە سەردانی کۆمەڵگای باشماخیان کردبوو بە مەبەستی بەدواداچون و ئامادەکاری بۆ پێشوازی لە زیارەتکارانی چلەی ماتمینی ( ئیمام حسێن ) کە بڕیارە لە هەفتەی داهاتووە دەست پێبکات   و پێشبینی دەکرێت ژمارەی زیارەتکاران لە سەرو ( ١٠٠٠٠) دەهەزار زیارەتکارەوەبێت .

 ئەوەش خراوەتە ڕوو  بەسەرپەرشتی سەرپەرشتیاری کۆمەڵگای باشماخ و بەڕێوەبەر و لێپرسراوی بەڕێوەبەرایەتی و بنکەکانی پەیوەندیدار بەزیارەتکارانەوە سەرجەم ئامادەکاریەکان ئەنجام دراون و شاندی کۆماری ئیسلامی ئێران سوپاسی ودەست خۆشی خۆیان ئاراستەکردن، بەهیوای ئەوەی زیارەتکاران بەشێوەیەکی شایستە و جوان بەڕێ بکرێن  بەرەو نەجەف و کەربەلا بۆ بەشداری کردنیان لەو مەراسیمی ماتەمینیەدا و هەردوولا جەختیان لەوەکردەوە کە بە هەماهەنگی و بە لیژنەی هاوبەش هەر پێشهاتێکی نەخوازراو بێتەپێش بەزووترین کات چارەسەر بکرێت .

ئامادەکردنی- کامەران  کەریم