زایەڵە - لەلایەن هێزەكانی كۆماندۆوە هێرشێكی مووشەكی بۆ سەر كێڵگەی كۆرمۆر پوچەڵكرایەوە و دەست بەسەر ئامرازەكانی هەوڵی هێرشەكەدا گیرا
ڕاگەیاندنی هێزەكانی كۆماندۆ بڵاویكردەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەلایەن هێزێكی كۆماندۆوە دەست بەسەر ژمارەیەك بنكەی هەڵدانی مووشەكی كاتیۆشادا گیرا كە لە سنووری ناحیەی قادركەرەم بۆ هێرشكردنە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر ئامادەكرابوون.
لەو هەڵمەتەدا دەستبەسەر سێ بنكەی هەڵدانی مووشەكدا گیرا.
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم