زایەڵە – کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر ڕایگەیاند ئەمڕۆ یەکەمین گەشتی ئاسمانیی نێوان ورمێ و هەولێر دەستپێدەکات.
کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر ڕایگەیاند؛ ڕایدەگەینین پاش ڕەزامەندیی دەربڕین و بەدواداچوونەکان لەلایەن بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و کونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر و هەرەوەها ئیدارەی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و هەوڵ و ماندووبوونی بەرپرسانی فڕۆکەخانەکانی دوو پارێزگا، گەشتی ئاسمانیی نێوان ورمێ و هەولێر دووشەممە ٢٩ی ئابی ٢٠٢٢ دەستپێدەکات.
هەروەها ئاماژە بەوەش دراوە کە یەکەمین گەشت Test Pilot دەبێت و لە ڕۆژی دووشەممە ٥ی ئەیلوول بە شێوەی فەرمی دەستپێدەکات.