زایەڵە - نوسینگەی رێبەری رەوتی سەدر دوای دەستلەکارکێشانەوەی موقتەدا سەدر لە کاری سیاسی سێ بڕیاری بۆ لایەنگرانی بڵاوکردەوە.
نوسینگەی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا سێ بڕیاری نوێ بۆ لایەنگران هاتووە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە بە تودی ئەم کارانە لە لایەنگرانی سەدر قەدەغە دەکریت:
یەکەم: بە هەموو جۆرێک بەکارهێنانی ناوی رەوتی سەدر لە دەستوەردان لە هەموو بابەتە سیاسی و حکومی و مامەڵەکانی دامەزراوەکان قەدەغەیە
دووم: بەرزکردنەوەی دروشم و ئاڵا و دروشمی سیاسی لە میدیاکان بە ناوی سەدرەوە بە توندی قەدەغەیە.
سێیەم: بەکارهێنانی هەموو تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی و سەکۆ میدیاییەکان بە ناوی رەوتی سەدرەوە قەدەغەیە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە چەند سەکۆیەکی ساختە بە ناو سەدرەوە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان داوا لە هێزەکانی سەرایە سەلام کرابوو بە ئاڕاستەی ناوچەی سەوز جوڵە بکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە نوێترین تویتیدا دەستبەرداربوونی خۆی لەکاروباری سیاسی راگەیاند و وتی، سەرجەم دامەزراوەکانی رەوتی سەدر دادەخات، جگە لە مەزارگەی ئالی سەدر، مۆزەخانە و دەستەی کەلەپوری بنەماڵەی سەدر.