زایەڵە - چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان پەیامێکیان لەبارەى خۆپیشاندان و بارودۆخی بەغدا و شارەکانی تری بەغدا بڵاوکردەوە و داوا لە موقتەدا سەدر دەکەن بگەڕێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ.
چوارچێوەی هەماهەنگی لە ڕاگەیەنراوێکدا (29ی ئابی 2022) دەڵێت، "داوا له برایانی ناو ڕهوتی سهدری، بە سهركرده و جهماوهرەوە، دەکەین کە بۆ گهیشتن به لێكتێگهیشتنی هاوبهش، كه نهخشه رێگایهكی روون دابنرێت بۆئەوەی یاسا و دهستوور سەروەربێت، بگهڕێنهوه سهر مێزی گفتوگۆ."
چوارچێوەکە داوا لە هەموو پیاوانی ئایینی و سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان کرد دەستوەردان بکەن و دەستپێشخەری بکەن "لە پێناو دورخستنەوەی فیتنە و گەڕانەوە بۆ ژیری و دیالۆگ و وڵات لە ئاژاوە و خوێنڕشتنی زیاتر بپارێزن."
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، "هەموو عێراقییەکان بە نیگەرانییەکی زۆرەوە چاودێری پێشهات و ڕووداوی خۆپیشاندانەکانی برایان لە بزووتنەوەی سەدری و مانگرتنیان لەناو پەرلەمان و ژمارەیەک فەرمانگەی حکومەت دەکەن، بەشێوەیەک گەیشتووەتە هێرشکردنە سەر دامەزراوەکانی دەوڵەت، پەکخستن و هێرشکردنە سەر دامەزراوەکانی دەوڵەت."
چوارچێوەکەدا دووپاتی کردەوە کە "ئێمە لەگەڵ دەوڵەت و دامەزراوەکانیداین، بە هیچ شێوەیەک ناتوانین لە کاتی هێرشکردنە سەر دامەزراوەکانی دەوڵەت و داڕمانی، بێلایەن بمێنینەوە."