زایەڵە - دارا سێکانیانی سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق، جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە؛ "گرنگە لە سەرەتاوە زمانی گفتوگۆ زاڵبێت بەسەر شەڕ و خوێندا."
دارا سێکانیانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی بە زایەڵەی ڕاگەیاند، سەدر بۆ مێژوو هەڵوێستی جوامێرانەی ڕاگەیاند و توانی ئاوێک بەو ئاگرەدا بکات کە دوورنەبوو تەواوی عێراقیەکان و دەزگا ودەستکەوتەکانی بسوتێنێت، ئارامی و ئاسایشی گەلانی عێراق لە باربەرێت. ئەوەی پێویستە لەم قۆناغەدا لایەنە سیاسیەکان و کارەکتەرە بەرپرسەکان بەو پەڕی دڵسۆزی و هەستیاریەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخی ئێستای عێراق و داهاتوویدابکەن.
وتیشی، ئەوە شتێکی بەڵگەنەویستە ئەبێت دوای هەموو شەڕێک دانوستان و گفتوگۆبکرێت گرنگە لە سەرەتاوە زمانی گفتوگۆ زاڵبێت بەسەر شەڕ و خوێندا. گومان لەوەدانیە کەلەشەڕدا کەس براوەنیە.هیوادارم ڕووداوەکانی ڕابردوو ئەو بیست و چوار کاتژمێرەی ڕابردوو ببنە وانە بۆ داهاتوو و کۆتایی بە شەڕو خوێن و کوشتن و ئازاربێت، گەلانی عێراق بە ئاشتی و ئاسوودەیی بژین، قوناغی داهاتوو قۆناغی ئاشتی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئاوەدانی ووڵات بێت.
ئامادەکردنی - کامەران کەریم