زایەڵە - شانەی میدیای ئەمنیی عێراق جەختی کردەوە دۆخی پارێزگای بەسرە لە ژێر کۆنتڕۆڵ دایە، ئەوەش دواى بڵاوبوونەوەى چەند هەواڵێک لەبارەى سەرهەڵدانى توندوتیژى لە شارەکە.  
شانەی میدیای ئەمنیی عێراق ئەمڕۆ (پێنجشەممە) لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەى بەوەکردوە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەندێ هەواڵى دژبەیەک دەستاودەستیان پێکراوە لەبارەى ڕووداوە ئەمنییەکان و ئاژاوەگێڕییەکان لە پارێزگای بەسرە.  
ڕوونیشیكردووەتەوە "بابەتەكە ڕووداوێكی كوشتنە لە ناوەندی پارێزگاکە لەگەڵ  برینداربوونى کەسێکى تر، هێزە ئەمنییەكان ژمارەیەك تۆمەتباریان دەستگیركردووە و ئەركەكانیان جێبەجێ دەكەن و بەدواداچوون بۆ ئەم ڕووداوە دەكەن".  
شانەی میدیای ئەمنی جەختیشی كردەوە، "دۆخی ئەمنی لەژێر كۆنترۆڵ دایە، ئێستا دۆخەكە ئارامە و هێزە ئەمنییەكان بەتەواوی لە پارێزگاكە جێگیركراون".