زایەڵە - ئەنجوومەنی ئاسایش داوا لە لایەنە عێراقییەکان دەکات کێشەکانیان بە گفتوگۆ چارەسەر بکەن .
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراق، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی گرژییەکانی 29 و 30ـی ئاب لە عێراق، وێڕای ئیدانە کردنی ئەو ڕووداوانە داوا لە سەرجەم لایەنە عێراقییەکان دەکات دووربکەونەوە لە تووندوتیژی و بەشداریی گفتوگۆی بناتنەرانە بکەن بۆ بەرەوپێشبردنی چاکسازییەکان.
ڕاشگەیێندراوە کە ئاگاداری هەوڵەکانی حکوومەتی عێراق بۆ گەڕاندنەوەی ئارامی و ئاسایش بۆ وڵاتن.
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە هەموو لایەنە عێراقییەکان دەکات دان بەخۆدا بگرن و ئارامی بگرنەبەر و لە هەرچەشنە توندوتیژییەک دووربکەونەوە.
هەروەها داوای کردووە لایەنە سیاسییەکانی عێراق ناکۆکییەکانیان بە ڕێگای ئاشتیانەوە چارەسەر بکەن و ڕێز لە یاسا و مافی کۆبوونەوەی ئاشتیانە بگرن و دووربکەوەنەوە لە توندوتیژی.