زایەڵە - یەکەمین ڤیستیڤاڵی هەنجیر لە تەقتەق بۆ پاڵپشتی و ناساندن و پارێزگاری و بەبازاڕکردنی بەرهەمی جوتیاران، بەرێوەچوو.
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ڕایگەیاند، هەلکەوت عبدالرحمان بەرێوەبەری گشتی باخداری و دارستان و پاوان بە نوێنەرایەتی جەنابی وەزیر بەشداری کرد لە یەکەمین ڤیستیڤاڵی هەنجیر لە هاوینەهەواری مەهناز لە ناحیەی تەقتەق ،بەبەشداری و ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتی حکومی و ئیداری و جوتیاران و خاوەنکاری ناوچەکە، لەم ڤیستیڤاڵەدا جگە لە نمایشکردنی بەرهەمی جۆراو جۆری هەنجیری ناوچەکە چەندین بەروبوم و کاری دەستی تر لەوێدا ئامادەکرابوون.
شایانی باسە کە ناوچەی تەقتەق خاکێکی شیاو و گونجاوی هەیە بۆ بەرهەمهێنانی هەنجیر .
ئەم ڤیستیڤاڵەش ساڵانە دەکرێتەوە بۆ پاڵپشتی و ناساندن و پارێزگاری و بەبازاڕکردنی بەرهەمی جوتیارانی ناحیەی تەقتەق و دەوروبەری .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم