زایەڵە - لە دیوانی پارێزگای هەڵەبجە ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە پێشوازیکرد لە ئیسماعیل زراعی پارێزگاری کوردستان و وەفدی هاوڕێی.

لە دیدارێکدا کە هەریەک لە جێگری پارێزگار و بەڕێوبەری گشتی شەهیدان و ئەنفالکراوەکانی هەڵەبجە و ژووری بازرگانی و پیشەسازیی و بەڕێوبەری مۆنۆمێنتی هەڵەبجە ئامادەبوون، پارێزگاری هەڵەبجە بەگەرمی بەخێرهاتنی پارێزگاری کوردستان و وەفدی هاوڕێی کرد.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە ڕایگەیاند ئامانجی سەردانەکەیان لەچوار چێوەی ئەو کۆبوونەوە و هەماهەنگیانەیە کە لە ڕابردوودا لەگەڵ پارێزگای کوردستان هەیانبووە و پرسی کردنەوەی مەرزی مڵەخورد گفتووگۆی لەسەر کراوەو هەنگاوەکانی کردنەوەی مەرزی سازانیش گفتوگۆی لەسەر کراوە دراوە بەتەندەرین .

لای خۆشیەوە ئیسماعیل زراعی پارێزگاری کوردستان ڕایگەیاند، ئێمە وەک پارێزگای کوردستان، هەڵەبجە لامان تایبەتە و ئەو تاوانەی لێرە ڕووی دا لەیادمان نەکردووە و دروود و سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدەکان دەنێرین.

سەبارەت بە مەرزی مڵەخورد ڕایگەیاند، دوای ئەوەی تیمی هونەری هەردولامان سەردانی مەرزەکەیان کرد، ئێمە پێشبینی دەکەین تا مانگی ئایندە مەرزەکە ئامادەبێت و هەموو جوڵەیەکی بازرگانی و ئابوری پێشێوازی لێدەکەین.

ئامادەکردنی- کامەران  کەریم