زایەڵە - پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند لەسەر پرسی دامەزاندن و خۆپیشاندانی خۆبەخشانی هەڵەبجە یاداشتێکمان ئاراستەی پەرلەمان کرد.

سەرچنار ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی بەزایەڵەی ڕاگەیاند،  یاداشتێکمان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەڕلەمان کرد لەسەر پرسی دامەزراندن و گردبوونەوەی خۆبەخشان لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە وە داوامان کردووە لە بەڕێز وەزیری تەندروستی بەڕاگرتنی پرۆسەکەو دروستکردنی لیژنەی لێکۆڵینەوە لەسەربابەتەکە و پاشان ڕاگەیاندنی ئەنجامی لیژنەکە بۆ ئەوەی مافی هیچ کەسێکی شایستە نەفەوتێت.

ئامادەکردنی - کامەران  کەریم