زایەڵە - لیزا تراس سەرکردایەتی پارتی پارێزگاران و سەرۆک وەزیرانی بەریتانیای بەدەستهێنا.

لیز ترا‌س، وەزیری دەرەوەی بریتانیا لە حکومەتەکەی بۆریس جۆنسن، ئەمڕۆ دووشەممە لەلایەن پارتی پارێزگارانی ئەو وڵاتەوە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پارتی پارێزگاران هەڵبژێردرا .

ترا‌س زیاتر لە 81 هەزار دەنگی ئەندامانی پارتەکەی بەدەستهێنا، لە بەرامبەریشدا ریشی سه‌ناك، وه‌زیری پێشوی دارایی بریتانیا و رکابەری زیاتر لە 60 هەزار دەنگی بەدەستهێنا.

لیز ترا‌س لە یەکەم وتاریشیدا دوای هەڵبژاردنی بە سەرۆک وەزیرانی نوێی بریتانیا، وتی؛ سوپاسی ریشی سه‌ناكی رکابەری دەکات کە لەماوەی چەند هەفتەی رابردودا هەڵمەتێکی رێکوپێکی بانگەشکردنیان بەیەکەوە ئەنجام داوە و لە ماوەیەشدا هەوڵی ئەوەیاندا نەداوە یەکتری بشکێنن و بەهۆیەوەش روبەڕوی شەرمەزاری نەبونەتەوە.

تراس جەختیکردەوە کە مامەڵە لەگەڵ قەیرانی وزە دەکات و بەرنامەیەک بۆ کەمکردنەوەی باج دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە، هەروەها بەڵێنەکانی کە دابوی جێبەجێیان دەکات .