زایەڵە - دارا سێکانیانی ئەندامی  سەرکردایەتی  یەکگرتووی  ئیسلامی  بە زایەڵەی  ڕاگەیاند، دادگای عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ (3)هەزارو (800) کەس دەرکرد کە زۆربەیان  لە هەرێمی کوردستان و هەولێرن بەتاوانی ئەوەی لە ڕۆژی پرۆسەی دەنگداندا زیاتر لە جارێک دەنگیانداوە ئەمەش لە خۆیدا  ساختەکاری و تاوانە  باس لەوەدەکرێت  لە و ژمارەیەش نزیکەی ( 2 )هەزارو ( 300) کەسیان لەشاری هەولێرن وە نزیکەی ( 30) کەسیش لە سنوری شاری دهۆکن .
وتیشی، ئەم هەنگاوەی دادگا جێگای دەستخۆشیە وە پێویستە هاووڵاتیان بەگشتی و دەنگدەران بەتایبەتی هۆشیاربن بۆ هیچ کەس و لایەنێک پەنا بۆ ساختەکاری نەبەن جگەلەوەی کە لە ڕووی یاساییە تاوانە بەدڵنیاییەوە لە ڕوو ئاینیەوە جۆرێکە لە فێڵ و تەزویر ئەم کارە جێگای لەسەر وەستانە بۆ ئەبێت کەسانێک بۆ بەرژەوەندی کەسێک یان لایەنێکی دیاریکراو ئامادەبێت تاوان ئەنجام بدات و خۆیان شەرمەزاری دنیاو دوارۆژکەن.
ڕونیشیکردەوە، ئەم بڕیارەی دادگا جێگای دەستخۆشیە و پێویستە هەموو تاک و هێزە دیموکراسی خوازەکان پشتیوانی لە بڕیارێکی لەم جۆرە بکەن بۆ ئەوەی عەقڵیەتی دیموکراسی و پاراستنی مافی هاووڵاتیان و هەنگاونان بۆ پتەوکردنی خەباتی مەدەنی و بنیات نانی حکومەتی هاووڵاتی بەرەو کامڵ بوون بچێت.
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم