زایەڵە - د ئازاد موستەفا بەڕێوەبەری گشتی هەڵەبجە بەزایەڵەی ڕاگەیاند، ڕه‌زامه‌ندی خه‌رجكردنی كرێی ١٦٣پاكه‌وان و ٦چاودێردوای ئه‌وه‌ی به سوپاسه‌وه له لایه‌ن به‌ڕێزان له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندی وه‌رگیرا بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاری پاككردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه و دامه‌زراوه ته‌ندروستیه‌كانی سنوریبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان له ١٢/٤/٢٠٢٢ بۆ ٣١/٨/٢٠٢٢ به شێوازی جێبه‌جێكردنی ڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمانه‌وه.
وتیشی، ئه‌م ڕه‌زامه‌ندیه ئاراسته‌ی به‌ڕێزان له وه‌زاره‌تی دارایی كرا به مه‌به‌ستی خه‌رجكردنی ئه بڕه پاره‌یه‌ی كه پێویسته بدرێت به پاكه‌وانه به‌ڕێزه‌كان و پێداویستی پاككردنه‌وه بۆ ماوه‌ی ئاماژه پێكراوی سه‌ره‌وه‌به‌ڵام به داخه‌وه به هۆی هه‌ڵه‌ی چاپ ڕه‌زامه‌ندی خه‌رجكردنه‌كه ته‌نها بۆ ماوه‌ی (١٩)ڕۆژ گه‌ڕێنرابویه‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان و گه‌نجینه‌ی (١)ی سلێمانی بۆیه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان له به‌رواری ٧/٩/٢٠٢٢ به نوسراوێك داوای ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه بڕه‌پاره‌یه‌ی كرد كه مافی پاكه‌وانه به‌ڕێزه‌كانمانه و به سوپاسه‌وه له به‌رواری ٨/٩/٢٠٢٢
توانرا ڕه‌زامه‌ندی خه‌رجكردنه‌كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه ڕاستبكرێته‌وه و ئه‌مڕۆ نوسراوه‌كه‌یان له وه‌زاره‌تی دارایی ده‌رچوو.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم