زایەڵە - مەریوان کەریم لێپرسراوی ڕاگەیاندنی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند ، لە 6 ی مانگەوە هاتنی زیارەتکارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەمەرزی نێودەوڵەتی باشماخ دەستی پێکردووە ، هەتا ئەمڕۆ نزیکەی 25 هەزار زیارەتکارسەردانی مەرزی باشماخیان کردووە ، سەرجەم ئامادەکاریەکان کراوە بۆ پێشوازی لە زیارەتکاران لەڕووی خزمەتگوزاری و دابین کردنی ئاسایش وئارامی پێداویستی وخواردن و تەندروستی .
وتیشی، ئەوزیارەتکارانەی سەردانی ئێمەیان کردووە ستایشی ومەرزی نێودەوڵەتی باشماخیان کردووە کە بەو شێوەیە پێشوازی لەزیارەتکاران کراوە ،تائێستا هیچ کێشەو گرفتێکمان نەبووە ، ئەمانەش هەمووی بەسەر پەرشتی ڕاستەوخۆی سەرپەرشتیاری مەرزی باشماخ محمد تاهیر ڕەشید بووە ،بەهەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناو باشماخ .
ڕونیشیکردەوە، لایەنی ئێرانیش وەزیری ناوخۆی ئێران کەسەردانی کردووین بۆمەرزی باشماخ سوپاس گوزاری ئەوخزمەتگوزاری وکارانەبوون کەلە بەوشێوە جوانە پێشوازی لەزیارەتکاران کراوە .
ئەوەشی خستەڕوو، ئەم زیارەتکارانە کەدێنە لای ئێمە هەندێکیان دەچنە شاری سلێمانی بۆتەکیەی کەسنەزانی و لەوێوە بەرەو بەغداد و کازمیە دەڕۆن، هەندێکی دیکەشیان لێرەوە ڕاستەوخۆ بەرەو کازمیە دەڕۆن، هاتنی زیارەتکاران بەردەوامە .
وتووێژ- کامەران کەریم