زایەڵە – ڕۆژنامەنوسێک لە هەولێر جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە په‌ره‌سه‌ندنی كێشه‌كانی عێراق له‌وانه‌یه سه‌ر بكێشێ بۆ داواكاری هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستور كه له به‌رژه‌وه‌ندی كورد نابێ.
فوئاد عوسمان رۆژنامه‌نووس لە شاری هەولێر لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، دوای ئه‌وه‌ی ره‌وتی سه‌در نه‌یتوانی له رێگای دادگای فیدراڵی، په‌رله‌مان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه و داوای له كورد و سونه‌كان كرد ئه‌وانه‌ی هاوپه‌یمانی بوون تاكو له په‌رله‌مان بكشێنه‌وه و به یه‌كجاری په‌رله‌مان په‌ك بخات و كار بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بكات، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر زاری لێپرسراوانی ئه‌وه‌ی ره‌ت كرده‌وه كه له په‌رله‌مان بكشێته‌وه، به‌وه‌ش ره‌وتی سه‌در كارتێكی تریشی له‌ده‌ست دا بۆ به‌دی هێنانی داواكانی، بۆیه جارێكی تریش په‌نای بۆ شه‌قام برده‌وه و رۆژی هه‌ینی9/9/2022 جارێكی تریش هه‌وادارانی رژانده‌وه شه‌قام و ئه‌وجاره سه‌قفی داواكانیان بۆ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌روكایه‌تی په‌رله‌مان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌واوی په‌رله‌مان به‌رز كرده‌وه بێ ئاگا له‌وه‌ی كه په‌رله‌مان ده‌بێ له‌رێگه‌ی خۆیه‌وه هه‌ڵبوه‌شێتـه‌وه نه‌ك به‌داوای شه‌قام و له رێگای تویت و فه‌یس بوكه‌وه هه‌روه‌ك له به‌یاننامه‌ی دادگای فیدرالیدا ئاماژه‌ی پێكردوه .
وتیشی، له‌وه‌ته‌ی كێشه‌كانی عێراق رویانداوه هێدی هێدی ره‌وتی سه‌در له رێگای شه‌قامه‌وه سه‌قفی داواكانی به‌رز ده‌كاته‌وه تا ئه‌وه‌ی گه‌یشته په‌ك خستنی په‌رله‌مان له‌كاتێكدا ره‌وتی سه‌در ده‌یتوانی به ئاماده بوونی ئه‌ندامانی له‌ناو په‌رله‌مان كار بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له حزبه‌كانی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیش هه‌ندێكیان گه‌یشتوونه‌ته قه‌ناعه‌ت كه ده‌بێ كار بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بكرێت و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ئه‌نجام بدرێت ئه‌وه له‌پاڵ ئه‌و حزبانه‌ی له‌پاڵ ره‌وتی سه‌درن له‌گه‌ڵ ئه‌و داوایه‌ن.
ڕونیشیکردەوە، ئه‌وه‌ی لێره‌دا دیاره له مه‌شهه‌دی سیاسی عێراقی پێ ده‌چێت كێشه‌كان به‌ره‌و تاریكتری تۆنیله‌كه بروات و پێ ده‌چێت ئه‌وجاره په‌ره‌سه‌ندنه‌كان سه‌ر بۆ داواكاری هه‌موار كردنه‌وه‌ی ده‌ستوور بكێشێ و ئه‌وجاره له رێگای شه‌قام داوا بكرێت ده‌ستور هه‌موار بكرێته‌وه، چونكه ده‌مێكه ره‌وتێك له‌ناو حزبه عێراقیه‌كان پێی وایه كه ده‌ستور له به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێك كه مه‌به‌ستیان كورده دارێژراوه بۆیه پێویسته ئه‌و ده‌ستوره هه‌موار بكرێته‌وه، هه‌موار كردنه‌وه‌ی ده‌ستوریش من پێم وایه له به‌رژه‌وه‌ندی كورددا نابێت چونكه ئه‌گه‌ر هه‌مان بوار بێت به‌لام هه‌مان هه‌وار نیه ، نه حزبه كوردستانیه‌كان به‌و یه‌كریزیه‌ن كه بتوانن ده‌نگیان زه‌لال بێت له‌ناو په‌رله‌مان و هه‌میش غیابی ره‌وانشاد مام جه‌لال كاریگه‌ری خۆی ده‌بێت. وا پێده‌چێت ئه‌مریكاش كار بۆ ئه‌وه بكات یان هه‌ر نه‌بێ پێَی باش بێت كه ده‌ستور ده‌ستكاری بكرێت هه‌روه‌ك له سه‌ر زاری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌روه‌ی ئه‌و ولاته بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوین هاتووه كه ده‌لێ( سازش كردن كرۆكی هه‌موار كردنه‌وه‌ی ده‌ستوری عێراقه تا هیچ كه‌سێك هه‌ست به په‌راوێز خستن نه‌كات) هه‌رچه‌نده ناوه‌رۆكی ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ روژهه‌ڵاتی ناوه‌راست باربارا له‌گه‌ڵ حزبه عێراقی و كوردیه‌كان ئاشكرا نه‌كراوه به‌لام پێم وایه یه‌كێ له‌و بابه‌تانه‌ی كه ئاماژه‌ی پێكرابێت بابه‌تی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی عێراقه ئه‌گه‌ریش ئه‌و یاریده‌ده‌ره نه‌یدركاندبێت به‌لام پێ ده‌چێت مه‌به‌ستیان ده‌ست بردن بێت بۆ ده‌ستور و هه‌موار كردنه‌وه‌ی.
ئەوەشی خستەڕوو، ده‌بێ كورد له‌و قوناغه‌دا هه‌وڵه‌كانی بۆ ئه‌وه بێت ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه له ده‌ستور به‌ده‌ست هاتوون ئه‌گه‌ر تاكو ئێستاش به‌شی زۆریان جێبه‌جێ نه‌كراون، هه‌وڵ بده‌ن ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه كه‌م نه‌كرێنه‌وه تاكو له داهاتوودا كار بۆ جێبه‌جێ كردنی بكرێت.
بۆیه حزبه كوردیه‌كان ده‌بێ یاریزانی باش بن له سیاسه‌تدا تاكو بتوانن یاریكه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی كوردا ببه‌نه‌وه، ئه‌وه له‌لایه‌ك له‌لایه‌كی تر ده‌بێ یه‌كریز و یه‌ك ده‌نگ بن و به ده‌نگێكی زولال دوای مافه‌كانی كورد بكه‌ن.
وتووێژ- کامەران کەریم