زایەڵە - شێخ وەهاب بەرزنجی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە هاتنی هاوڵاتیانی ئێران لە هەردوو مەزهەبی سونە و شیعە بۆ بەشداریی لە ئەربەعین، کاریگەریەکی باشی دەبێت لەسەر نزیک بونەوەی هەردوو مەزهەب و ڕەوتە ئاینیەکە چی خەڵکی سونە و چ خەڵکی شیعە مەزهەب لە وڵاتی ئێران و شوێنەکانی دیکە.
شێخ وەهاب بەرزنجی کەسایەتی ئاینی نزیک لە تەریقەتی قادری کەسنەزانی لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، هاتنی هاوڵاتیانی ئێران لە هەردوو مەزهەبی سونە و شیعە وە لە تێکڕای شارەکانی ئێران مەزندە دەکرێن بەنزیکەی 20 هەزار کەس لەسەر داوای لایەنێکی پەیوەندیداری ئێران بووە، داوایان لە تەریقەتی قادری کەسنەزانی کردووە بۆ حەوانەوەی ئەو سەردانیکارو گەشتیارانە تەکیەی کەسنەزانی ببێتە یارمەتیدەر وجێگەی حەوانەیان .
وتیشی، ئەم بابەتە ئینسانیە، تەریقەتی کەسنەزانی وەک بابەتێکی ئینسانی و دراوسێتی دەرگای خستۆتە سەر پشت بۆ پێشوازی کردن لەو میوانانە، جوانترین پێشوازی لەو میوانانە کراوە ، ئازادیان پێدراوە و ڕێزیان لێگیراوە و باشترین حزمەت کراون .
ڕونیشیکردەوە، ئەم بابەتە کاریگەریەکی باشی دەبێت لەسەر نزیک بونەوەی هەردوو مەزهەب و ڕەوتە ئاینیەکە چی خەڵکی سونە و چ خەڵکی شیعە مەزهەب لە وڵاتی ئێران و شوێنەکانی دیکە، حسابی میوانێکی بەڕێز بۆ ئەو سەردانیکارانە کراوە ، یەکێک لەکاریگەریەکان نزیک بونەوە و برایەتی و تێکەڵاوی درووست دەکات، وەهەروەها کاریگەرییەکی دیکە جوڵەیەکی باش دەخاتە بازاڕەوە ئەمە گرنگە بۆلایەنی ئابوری هەرێمی کوردستان .
وتووێژ- کامەران کەریم