زایەڵە - قایمقامی مەریوان سەردانی مەرزی باشماخی کرد و ستایشی هەوڵ و ماندوبوونەکانی کرد بۆ خزمەتی زیارەتکاران و هاوڵاتیان و شۆفێران.
مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ڕایگەیاند، عەمیدی ماف پەروەر  محەمەد تاهر ڕەشید سەرپەرشتیاری کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ، پێشوازی کرد لە دکتۆر ئیسماعیل ئەحمەدی  قائیمقامی شاری مەریوان و عیسی هەواسی  بەڕێوەبەری گشتی ئیدارەی حکومی ئوستانی کوردستان  و شاندێکی یاوەری.
وەفدەکە بە مەبەستی بینینی ڕێکارەکانی پێشوازی و بەڕێکردنی زیارەتکاران هاتبوونە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ و سوپاس ستایشی هەوڵ و ماندوبوونەکانی سەرپەرشتیاری کۆمەڵگای باشماخ و سەرجەم بەرێوەبەر و لێپرسراو و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی و بنکە پەیوەندیدارەکانی تایبەت بە زیارەتکارانیان کرد کە ماندونەناسانە شەو و ڕۆژ لە خزمەتی زیارەتکاران و هاوڵاتیان و شۆفێراندا بوون و لە کاتێکدا ئەو ژمارە زۆرەی زیارەتکاری چلەی ئیمام حسێن (ع)هاتبوونە مەرزی باشماخ بەهیچ شێوەیەک هاتووچۆی گەشیاری و بازرگانی ڕانەگیرا و هیچ کۆسپ و ئاستەنگێک درووست نەبوو هاتووچۆکان ئاسای بوو و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیان بۆ خواستن.
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم