مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق تەئكیدیكردەوە: حكومەت هەموو ئەو پێداویستیانەی بۆ پاراستنی زیارەتكارانی چلەی ئیمام حوسێن (سەلامی خوای لێبێت) دابین كردووە، هاوكات ئامادەیی بۆ تێپەڕاندنی بەربەستەكان خستەڕوو.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا ەڵێت: كازمی سەردانی پارێزگای كەربەلای پیرۆزی كرد بۆ بەدواداچوونی بەرەوپێشچوونی جێبەجێكردنی پلانی زیارەتكارانی چلەی ئیمام حوسێن (سەلامی خوای لێبێت)، و ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: كازمی، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك وەزیران لەوەزیرانی ئەمنی و خزمەتگوزاری، لە كۆبوونەوەیەكی فراوانی لەگەڵا بەرپرسانی دەزگا ئەمنییەكان و دەزگا خزمەتگوزارییەكان لە كەربەلای پیرۆزئەنجامدا.
كازمی بەبۆنەی ساڵیادی چلە و مەراسیمی زیارەتكاران لەوتارێكدا بۆ بەرپرسانی دەزگا ئەمنیی و خزمەتگوزارییەكان وتی: گەرمترین سەرەخۆشی خۆم بەبۆنەی ساڵیادی چلەی ئیمام حوسێن (سەلامی خوای لێبێت) و بنەماڵە و هاوەڵانی و بە ئیلهامی یادی عاشورا و چلەی ئیمام حوسێن دەكەم.
وتیشی: حەزم كرد ئەمڕۆ لە ئێوە نزیك بم و گوێم لەو تەحەدیاتانە بێت كە ڕووبەڕووی دەبنەوە و ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ و وەزیرەكانی بەرپرسی خزمەتگوزاری و پارێزگار و فەرماندە مەیدانییەكان، ئەمڕۆ لەپێگەی بەرپرسیارێتیدا دەوەستینەوە، لەدابینكردنی هەموو پێداویستیەكانی پاراستنی سەردانكەران و دابینكردنی خزمەتگوزاری و هەروەها پێشكەشكردنی پرشنگدارترین وێنەی بەخشندەیی و میوانداریی عێراقییەكان بۆ میوانانی ئەبو عەبدوڵڵا ئەلحوسێن (سەلامی خوای لێبێت).
كازمی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: پێویستە هاوكاری بكەین لە پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاریەكان تا كۆتایی مەراسیمەكە و ئامادەیی خۆی دەرببڕی بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەكان لە هەموو ئەو شتانەی پەیوەندی بە ئاسانكاری ئەم ئەركەوە هەیە.
وتیشی: دەرماڵە دابینكراوە سەرەڕای ئامادەنەبوونی بودجە و هەروەها هەوڵی ئەمنی لەگەڵ گرفتە سیاسی و ئەمنییەكانی بەغدا و پارێزگاكانی تر.
سەبارەت بە گرفتەكانی كێشەی كارەبا بەهۆی فشاری زۆرەوە ئاماژەی بەوەدا: كە وەزارەت هەوڵێكی نائاسایی دەدات و پارێزگای كەربەلا لەو سەردانەدا ژمارەیەكی زۆر سەردانیكەر وەردەگرێت جگە لە سەردانەكەی دەی موحەرەم، هەرچەندە ژێرخانی ئابووری لەسەرتاسەری عێراق بەتەواوی لەبەردەستدا نییە، بەڵام خەڵك و دەزگاو پارێزگاو مەزارە پیرۆزەكان ڕۆڵ و هەماهەنگییەكی گەورە دەبینن بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەكان.
ڕونیشیكردەوە: ئێمە هیواخوازین كە هەلومەرجێكی باشترمان هەبێت، خزمەتگوزاری باشتر پێشكەش بكەین، حكومەت 28 مانگ پێش ئێستا تەنها بۆ ماوەی شەش مانگ بوودجەی هەبوو، بەڵام بۆ خزمەتكردنی خەڵك بەرەو پێشچوو.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: بەرەنگارییەكان دەگۆڕدرێنە دەرفەت بۆ سەركەوتن بە هەڵسەنگاندنی هەڵە و ئەزموونەكانی ڕابردوو، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا دوور بخرێتەوە
جگە لەوەی ئەم سەردانەمان كردە بەشێك لە كەلەپوور و مێژوومان و پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری نەك تەنیا بۆ زیارەتكاران بەڵكو بۆ ئەو ناوچانەی كە زیارەتكاران پێیدا تێدەپەڕن و لە شەقامەكان و ڕێگاكان و دابینكردنی كارەبادا، هیواشی خواست كە لەداهاتوودا هەلومەرجەكە باشتر ببێت و ئەركێكی مێژوویی لەخزمەتی گەشتیارانی ئەبو عەبدوڵڵا ئەلحوسێن (سەلامی خوای لێبێت) جێبەجێبكرێت.
ئاشكراشیكرد: هاوكاری هەمووان و خۆدزینەوە لە هەر پێكدادانێك یان پێشكەوتنێكی نێگەتیڤی سیاسی، لە داهاتوودا ڕەنگدانەوەی دەبێت لەسەر بنیاتنانی هەلومەرجی باشتر لە هەلومەرجی ئێستا.
ئەو وتی: ئەمانە ساتە مێژووییەكانن بۆ متمانەتان ڕەنگە بە بچووكیان ببینی بەڵام زۆر گەورەن و دڵنیام داهاتوو دەرفەتی باشتری دەبێت بۆ خزمەتكردنی میوانان و خەڵكی پارێزگاكە و هەموو پارێزگاكانی ئێمە.
هەروەها ستایشی هەوڵی ئەمنی هێزە ئەمنییەكان و حەشدی شەعبی و پۆلیس و وەزارەتەكانی خزمەتگوزاری كرد، جگە لە دووبارەكردنەوەی هەوڵەكانی كرێكاران لە دەروازە سنوورییەكان بە وەرگرتنی ژمارەیەكی زۆر لە سەردانكەران.
وتیشی: سوپاس بۆ ئەو خزمەتە ئەمنیانەی كە كار دەكەن، لە شەڕی دژی داعش و دابینكردنی ئاسایش لەگەڵ بارودۆخی سیاسی و نائاسایی لە عێراق و هەروەها خزمەتكردنی سەردانیكەرانی ئەبو عەبدوڵڵا ئەلحوسێن (سەلامی خوای لێبێت.)