زایەڵە - وەزارەتی  شارەوانی  ڕایگەیاند، جێبەجێكردنی پرۆژەی هەمەجۆری خزمەتگوزاری لە كەرتی هەشتی حەسارۆك بەردەوامە، لەو چوارچێوەیەدا پرۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆی سندووقی و ئاوەڕۆی لوولەیی بە سەرپەرشتیی ئەندازیار و ڕووپێوان و ستافی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر جێبەجێ دەكرێت.
شایەنی باسە، ڕۆژی یەكشەممە 21/8/2022 بە سەرپەرشتیی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار گرێبەستی گەیاندنی خزمەتگوزاریی دروستكردنی شەقامێكی 60مەتری و ئاوەڕۆ بۆ كەرتی 8ی حەسارۆك بە گوژمەی حەوت ملیار و 500 ملیۆن دینار لەنێوان وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و كۆمپانیای گەلیاوە واژوو كرا و پرۆژەی دروستكردنی شەقامە 60مەترییەكە و ئاوەڕۆی 8ی حەسارۆك كەوتە بواری جێبەجێكردن و هەر هەمان ڕۆژ، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەو بەڵێنەی جەنابی كاك مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە خاوەنزەوییەكانی 8ی حەسارۆكی دا بۆ ئەوەی خزمەتگوزاری بگەیەندرێتە ئەو گەڕەكە، چووە بواری جێبەجێكردنەوە و خزمەتگوزارییەكی زۆر باش لە 8ی حەسارۆك جێبەجێ دەكرێت.
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم