زایەڵە - سەنتەری ئۆتیزم و سەنتەری شیاندنی خاوەن پێداویستی تایبەت ئەمڕۆ (پێنجشەممە) لە هەڵەبجە کرانەوە.

زایەڵە - بەئامادەبوونی  کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان  و ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە و شێخ عەلی شێخ عیزەدین سەرمایەداری دیاری هەڵەبجە و کوردستان و  ئاسۆی حاجی محەمەد  بامۆکی و  جێگری پارێزگار و قائیمقامی هەڵەبجە و ئەندامانی پەرلەمانی عێراق و  بەرپرسانی حکومی و حیزبی سەنتەری ئۆتیزم و سەنتەری شیاندنی خاوەن پێداویستی تایبەت لە پارێزگای هەڵەبجە  کرایەوە کە لەسەردەستی سەرمایەدار شێخ عەلی شێخ عیزەدین و بێ بەرامبەر بۆ منداڵانی ئۆتیزم و خاوەن پێداویستی تایبەت لە هەڵەبجە بونیاد نراوە .

ئامادەکردنی-  کامەران کەریم