زایەڵە - بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە ڕایگەیاند لە سەرەتای دەستبەکاربوونەوە پێنج کاری گرنگمان ئەنجام داوە.
غەریب ئەحمەد بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە ڕایگەیاند، لەسەرەتای دەست بەکاربونم وەک بەڕێوەبەری گەشت و گوزاری هەڵەبجە، پێنج خاڵم بە گرنگ و بە بنەمای کاری خۆم دەزانی لە پێناو پێشخستن و بەرەو پێش بردنی گەشت و گوزار لەم پارێزگایەدا کە لەسەرەتای کارەکانمدا بێت و سوپاس بۆ خوا توانرا بەباشترین شێوە کارەکانمان جێبەجێ بکەین بە هاوکاری و هیلاکی هاوڕێکانم لە بەڕێوەبەرایەتی ،
١- دامەزراندنی فەرمانبەر
٢-جیاکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گەشت و گوزاری هەڵەبجە لە سلێمانی و لکاندنی بە دەستەی گشتی گەشت و گوزارەوە لە (١/٣/٢٠٢١)لە کاتێکدا فەرمانی وەزاری هەبوو کەلە (٣١/١٠/٢٠١٩)جیابکرێتەوە لە سلێمانی بەڵام تاکو دەست بەکاربونی ئێمە نه توانرابوو بکرێت
٣-تەواوکردن و دەست پێکردنەوەی بینای بەڕێوەبەرایەتی گەشت و گوزار کەلە ساڵی (٢٠١٣)کارکردن تیایدا ڕاگیراوە.
٤-تەواوکردنی ڕێگای ناوگوندی زەڵم ،کەتاکو ئێستا گەورەترین گرفتی گەشتیارییە لە ناوچەکەماندا،تەواوی کارە ئیداریەکانی تەواوکراوە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەخرێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.
٥-ڕێکخستنی نرخ لە ناوچە گەشتیاریەکان و ڕێگری کردن لە زیادەڕەوی بۆ سەر موڵکی گەشت وگوزار و گەڕاندنەوەی بەشێکی ئەو موڵکانە بۆ بەڕێوەبەرایەتیمان لابردنی زیادەڕەویەکان کە تاکو ئیستاش بەردەوامین
بە پشتیوانی خودا لە ئایندەدا بەردەوام دەبین کاری باشتر و جوانتر لە پێناو پێش خستنی گەشتیاری لەم پارێزگایەدا.
ئامادەکردنی - کامەران کەریم