زایەڵە - "مستەفا کازمی" سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، سوپاسی سەرجەم هێزە ئەمنییەکانی کرد لە پاراستنی ئەمنیەتی زیارەتکەران ، جەختی لەوە کردەوە کە عێراق بە قەیرانێکی سیاسی سەختدا تێدەپەڕێت کە  لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ وە وێنەی نەبوە.
"موستەفا کازمی" ئەمڕۆ شەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە "عێراقییەکان بەھاوبەشی لەگەڵ میوانە بەڕێزەکانیان یادی چلەی ئیمام حسێن (سەلامی خوای لەسەر بێت) و ھەوەڵانی دەکەنەوە.
 لەبەیاننامەکەدا "کازمی "سوپاس و پێزانینی خۆی پێشكه‌شی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی کردوە كه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا لە ھەوڵی بەرقرارکردنی ئەمنیەت و بەردەوامی ڕاوە دونانی تیرۆریستانن،ئەوە سەرەرای ئەو ھێزانەی کە لەئەرکدان بۆ  پاراستنی سه‌ردانكه‌ران .
"کازمی"  پێزانینی خۆی  ئاراسته‌ی، ئیدارەی پارێزگاکان و وەزارەتەکانی خزمەتگوزاری و خاوەن کاروانەکان کرد، بەهۆی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە سەردانکەران.
لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەی کازمیدا ھاتوە"  کە عێراق لەم هەلومەرجە نائاساییەدا پێشوازی لە ملیۆنان سەردانکەر کردوە و  ئێمە توانیمان بەپێی بەرپرسیارێتی، ئەوپەڕی توانامان پێشکەشی بکەین، هەروەک لە خەڵکی بە سەبر و بەتوانامان  نایشارینەوە کە عێراقە بە قەیرانێکی سیاسیدا سەختدا تێدەەرێت کە ڕەنگە یەکێک بێت لە سەختترین قەیرانەکانی دوای ٢٠٠٣، بەڵام ئومێد و ئیرادەمان هەیە، بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە، بۆ ئەوەی هەنگاو بنێین کە عێراق بەرەو ئارامی و سەقامگیر بپەرێنینەوە.
 کازمی لە بەیاننامەکەیدا ڕاشیگەیاند: "بانگەوازی من بۆ هەموو هێزە سیاسییەکان ئەوەیە دۆخی عێراق و عێراقییەکان لەبەرچاو بگرن، چونکە عێراق ئەمانەتە لە ملی هەموواندا.