زایەڵە - نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی بە زایەڵەی ڕایگەیاند، چەکی دوا بڕە پارەی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٢ گەیشە دەستیان کە بریتیە لە بڕی( سی و چوار ملیار و شەش سەدو سیانزە ملیون و حەفتاوحەوت هەزار دینار).
بەم شێوەی لای خوارەوە بەپێی شارەکان دابەشکراوە:
سلێمانی / هەشت ملیار و حەوت سەدو نەوەدو هەشت ملیون دینار
هەولێر/ بیست و دوو ملیار و شەش سەد و هەشتاو حەوت ملیۆن دینار .
دهۆک/ سێ ملیار و سەدو بیست و هەشت ملیۆن وحەفتاوحەوت هەزار دینار .
بەم شێوە یە کۆتای بە پارەی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٢هات.
لەسەرەتای هەفتە ی داهاتو پاش وەرگرتنی ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکان دەست بە دابەش کردنی دەکرێت .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم