زایەڵە - باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغداد ئەو نامەیە ڕەتدەکاتەوە کە باس لە هەڵوەشاندنەوەی مافی مانەوەی موقتەدا سەدر و خێزانەکەی دەکات لە ئێران.
لە ڕاگەیەندراوی باڵیۆزخانەی ئێراندا هاتووە، “باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق ئەو نامەیە ڕەتدەکاتەوە کە دەگەڕێتەوە بۆ بەڕێز وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمیر عەبدوللهیان، سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی مافی نیشتەجێبوونی بەڕێز موقتەدا سەدر و خێزانەکەی لە خاکی کۆماری ئیسلامیی ئێران”.
باڵیۆزخانەی ئێران ڕایگەیاندووە، بە توندی ئیدانەی ئەو هەوڵە شکستخواردووانە دەکەن کە بەمەبەستی تێکدانی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات و دۆستایەتی گەلەکانیانە.