زایەڵە - ئەندۆمی ئەگەر بە بڕی زۆر و بە بەردەوامی بخورێت دەبێتە هۆی زیاد كردنی كێش و بەرزكردنەوەی ڕێژەی كۆلسترۆڵ بەرزكردنەوەی پەستانی خوێن و نەخۆشی یەكانی دڵ.
لەشکر حەمید ئەندازیاری خۆراک بە زایەڵەی ڕاگەیاند، ئەندۆمی خۆراكێكی خۆشە و ئاسان و خێرا ئامادە دەكرێت كە پێكهاتووە لە ئاردی گەنم و نیشاستە و خوێ و زەیتی نەخیل تام و گلۆتۆماتی سۆدیۆم و بیبەر، ئەندۆمی ئەگەر بە بڕی زۆر و بە بەردەوامی بخورێت دەبێتە هۆی زیاد كردنی كێش و بەرزكردنەوەی ڕێژەی كۆلسترۆڵ بەرزكردنەوەی پەستانی خوێن و نەخۆشی یەكانی دڵ، له‌ناو ئه‌ندۆمیدا زه‌رفێكی بچوك هەیە له خوێ پێكدێت، پێكهاته‌كانی ئه‌ندۆمی لەپشت زه‌رفه‌كی بیخوێنه‌ره‌وه تیایدا ده‌بێنیت بێكهاته خوێیه‌كه له‌سه‌ر ی نوسراوه 621E ئه‌وه‌ش جۆرێكە له خوێ چینی .
وتیشی، لە راپۆرتێكی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی دا هاتووه، ئه‌م جۆره خوێیه هۆكاره بۆ تێكچونی مۆخ چونكه ئه‌م خوێیه مه‌ترسیدارترین جۆره بۆیە ئەگەر ئەندۆمیشت خوارد خوێکە بەکار مەهێنەو خوێی ئاسای بۆ بەکاربێنە، ئه‌ندۆمی ده‌بێته هۆی درستبوونی گرفتی دواكه‌وتنی بیركردنه‌وه و بێهێزی هه‌روه‌ها نه‌خۆشی ده‌ماره‌كان وده‌رونییه‌كان دروستده‌كات.هه‌روه‌ها شێرپه‌نجه‌ی مۆخ و سكچون و ئازاری ناو سك وقه‌ڵه‌وی وبەرزبونه‌وه‌ی فشاری خوێن دروستده‌كات.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم