زایەڵە - به‌رپرسێكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌و زه‌یته‌ی لهبایهعی به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌شكراو بۆنێكی ناخۆشی هه‌بوو زانیاریی ئاشكراده‌كات، ده‌شڵێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی عێراق گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ی پێویستی ده‌ستنه‌كه‌وت، په‌نای بۆ ماده‌یه‌كی دیكه بردوه بۆ دروستكردنی زه‌یت .
نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی‌و پیشەسازیی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لەسەر ئەو بۆنەی لەزەیتی بایەعی دەهات، لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیی عێراق لەسەر خەتبوین، خۆشبه‌ختانه توانرا ئەو كێشەیە چارەسەربێت .
هۆكاری بۆنه ناخۆشه‌كه‌ی له‌و زه‌یته‌ی به‌هاوڵاتیان دراوه ئاشكراكرد‌و ڕایگه‌یاند، لەچەند مانگی ڕابردودا بەهۆی شەڕی ڕوسیا‌و ئۆکرانیا، گوڵەبەڕۆژەی پێویست نەدەگەیشتە عێراق، بۆیە حکومەتی عێراقیش بەناچاری پەنای بردەبەر سۆیا بۆ دروستکردنی زەیت، زەیتی سۆیاش بۆنێکی ناخۆشی لەگەڵدایە، بەڵام ئێستا ئەو کێشەیە چارەسەرکراوەو زەیتەکە بەگوڵەبەڕۆژە دروستدەکرێت‌و هیچ بۆنێکی نییەو تەواو شیاوە بۆ بەکارهێنان .
ئامادەکردنی - کامەران کەریم