زایەڵە - شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی رایدەگەیەنێت، لە ماوەی ١٤ رۆژی داهاتوودا، ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ئاسایی ده‌بێت و ئه‌گه‌ری بارانبارین نیه.
ئاراس جبار شاره‌زای بواری كه‌شناسی رایگه‌یاندوه، له ئه‌نجامی جێگیربونی به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی درێژخایان تا ١٤ رۆژی ئاینده كه‌شی ھه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی ناوچه‌كه به سه‌قامگیری ئه‌مێنێته‌وه و ئاسمانی ساماڵ و كه‌شێكی وشك و نیمچه گه‌رم باڵا ده‌ستده‌بێت، له ھه‌فته‌ی داهاتوشه‌وه به‌رزبونه‌وه‌یه‌كی زیاتریش به‌سه‌ر پله‌كانی گه‌رما دێت به‌رێژه‌ی یه‌ك بۆ دو پله‌ی سه‌دی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سه‌باره‌ت به بارانبارین و نزمبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما تا ١٤ رۆژی دیكه، ئه‌گه‌ری بارانبارین له‌ناوچه‌كانمان نابێت و پله‌ی گه‌رمی به به‌رزی ئه‌مێنێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه له وڵاتانی باكور و باكوری رۆژئاوای ئه‌وروپا ئه‌م مه‌ودایه سیستمی نزمه‌په‌ستانه‌كان چالاك ده‌بنه‌وه ناوبه‌ناو بارسته ھه‌وای سارد و باراناوی ناوچه‌كانیان ده‌گرێته‌وه.
دەشڵێت، تا ناوەڕاستی مانگی داهاتوو هیچ بارانێک لە ناوچەکە نابارێت.
ئامادەکردنی - کامەران کەریم