زایەڵە - د ئازاد موستەفا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بەزایەڵەی ڕاگەیاند، لیژنەیەکی مەیدانی پێک ھاتبوو لە نوێنەرانی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی شەھیدانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی نەخۆشخانەی بەرکەوتوانی چەکی کیمیاویان کرد، ئەمەش پاش ئەو کۆنوسە ھاوبەشەی لە نێوان وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی شەھیداندا نوسراوە بە ئامانجی پێداچونەوەی لیستی بەرکەوتوانی چەکی کیمیاوی .
وتیشی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەڵەبجە - نەخۆشخانەی چارەسەری بەرکەوتوانی چەکی کیمیاوی ھەموو جۆرە ھۆکارێکی لۆجیستی و زانستی ئامادەکردوە بۆ پێداچونەوە بە لیستی بەرکەوتوانی چەکی کیمیاوی نەک تەنھا لە ھەڵەبجە بگرە لە ھەموو ھەرێمی کوردستان .بۆ ئەو مەبەستە بۆ ئامادەکردنی لیستێکی بێخەوش و بۆ گەرانەوەی ماف بۆ خوراوان و بۆ دانانی ئەو کەسانەی کە شایستەن لە لیستی بەرکەوتوانی چەکی کیمیاوی وەک پاداشتێکی معنەوی و دەرونی بۆ بەرکەوتوان ئامانجی ئەم لیژنەیە و کارکردنی ئەم لیژنەیە زانستیانە دەبێت.
ئامادەکردنی - کامەران کەریم