زایەڵە - ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، لەچوارچێوەی هەوڵەکانی هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ، بەمەبەستی پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان لەدوو کردەوەی جیاوازدا (٤) تۆمەتبار دەستگیرکران .
٣لە تۆمەتبارەکان بەنای (د ، و ،ع) و(م ، ج ، ح ) و (ھ ، ھ، ئ) دانیشتوی ناحیەی تەکیەی کاکەمەندن ، باندێکێ دزیکرنیان پێکهێنابوو ، لە شاری سلێمانی لەم شوێنانە دزیان کردبوو لەمزگەوتی ڕەحمان لەگەڕەکی کانیکوردە لەمزگەوتی فیردەوس لەگەڕەکی ڕاپەڕین لەمەحەلێکی چیمەنتۆو چەوولم کەخاوەنداریەتیەکەی دەگەڕێتەوە بۆ مامی یەکێک لەتۆمەتبارەکان ، لەگەڵ دزینی ماتۆڕسکیلی هاوڵاتیان .
لەکاتی لێکۆڵینەوەدا یەکێک لەتۆمەتبارەکان ئاشکرای کرد لەلایەن تۆمەتبار (ھ ، ھ ، ئ) دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەری .
لەکردەوەیەکی دیکەی هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی تۆمەتبارێکی دیکە بەناوی (ج ، ئ ، ج ) ی دانیشتوی گەڕەکی پیرادییەکانی ناحیەی شۆڕشیان دەستگیرکرد ، کەهەستاوە بەدزینی ماتۆڕسکیلی هاوڵاتیان و پاش تەلەفکردن و پارچەپارچە کردنیان ویستوێتی لەبازاڕدا بیفرۆشێت .
تۆمەتبارەکان سەرجەمیان لەسەر داوای یاسای هاوڵاتیان و بەبڕیاری بەڕێز دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەکانی (٣٩٣ ٬ ٤٤٦) لەیاسای سزادان گیراون و ڕاگیراون لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە .
ماتۆڕسکیلێک و چەندین پارچەی ماتۆڕسکیل کە دزرابوون لەلایەن تۆمەبارەکانەوە وەچەندین کەلو پەلی سەربازیش بەبڕیاری بەڕێز دادوەر لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستیبەسەردا گیراوە .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم