زایەڵە - قائیمقامی قەزای دەربەندیخان بڕیاریدا لەکاتی داخستنی تونێلەکە ڕێگای سەرشاخ ئیمام محەمەد و ناوتاق بەکاربێت.
قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان ڕایگەیاند، پاش ڕاوێژکردن و وەرگرتنی تێبینی و پێشنیاری بەشێک لە هاوڵاتیان و دڵسۆزان سەبارەت بە ڕێگای بەدیل لە کاتی داخستنی تونێلی دەربەندیخان. بەو پێیەی لە ساڵانی ڕابردوودا لە کاتی داخستنی تونێلەکە ڕێگای (سەر شاخ ئیمام محەمەد) بەکاردەهات و ڕووداوی هاتووچۆی ڕوویدەدا وە لۆدێکی زۆری لەسەر دروست دەبوو وە گرفتی بۆ شۆفێران دروست دەکرد لەبەر هەمان هۆکار قائیمقامی قەزای دەربەندیخان پاش ڕاوێژکردن لەگەڵ بەڕێوەبەرێتی هاتووچۆی قەزای دەربەندیخان بۆ کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ و کەمکردنەوەی لۆد لەسەر ڕێگاکە بەڕێز قائیمقام بڕیاریدا لەکاتی داخستنی تونێلەکە (ڕێگای سەرشاخ ئیمام محەمەد) بەکاربێت بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی تایبەت. وە ڕێگای ناوتاق بەکاربێت بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر.ئەم بڕیارە جێبەجێدەکرێت لە کاتی دەستبەکاربوونی تیمی ڕێگاوبانی سلێمانی لە سبەینێ (سێشەممە ٢٠٢٢/١٠/٤ ).
سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ هەردوو ڕێگاکە تەواو کراون بە هاوکاری بەڕێوەبەرێتی هاتووچۆی دەربەندیخان. داواکارین شۆفێران و هاوڵاتیان هۆشیاری تەواویان هەبێت و پاپەندی ڕێنماییەکانی هاتووچۆبن.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم