زایەڵە - حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا  حەفتاو پێنچ لەسەدا ( %75 )دەرفەتەكانی كار لە هەر پڕۆژە و پیشەیەك لە هەرێم بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بێت

لە بڕیارەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان هاتووە؛ دەبێت 75%ی دەرفەتەكانی كار لە هەر پڕۆژە و پیشەیەك لە هەرێم بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بێت، و نابێت بەكارخستنی كرێكاری بیانیی لە هەر پڕۆژە و پیشەیەك لە بازاڕی كەرتی تایبەت لە رێژەی %25 تێپەڕبكات.