زایەڵە - بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ هاوڵاتیان لە چوارجۆر شروبی مناڵان ئاگادار دەکاتەوە.
د،فەرهاد محمد موستەفا بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ بەزایەڵەی ڕاگەیاند، ئەم چوار شروبە لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیەوە پشکنینان بۆکراوە و دەرکەوتوە کەشیاونین بۆ بەکارهێنان ڕێژەیەک مادەی ژەهریان تێدایە وتائێستا بونەتە هۆی گیان لەدەستدانی شەست منداڵ لەدەرەوەی عیراق و هاوردەکردنیان لەلایەن وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمەوە قەدەغەکراوە و مەترسین بۆسەر تەندروستی منداڵەکانمان ولەهەر نۆرینگە و دەرمانخانەیەک بینران ئەوە بەقاچاغ هێنراون و پێویستە ڕاستەوخۆ لایەنی پەیوەندیداریان لێئاگاداربکرێنەوە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم