زایەڵە - بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاند، "دواجار گه‌لی كورد و عێراق له‌م پرۆسه گرنگ و چاره‌نوسسازه‌دا سه‌ركه‌وتن، به‌ھه‌مو ده‌نگ و ره‌نگه جیاوازه‌كانمانه‌وه ھه‌ر بۆچونێكمان ھه‌بوبێت، یه‌ك ئه‌ركمان له‌سه‌ر شانه ئه‌ویش پاراستنی یه‌كڕیزیی نێوماڵی كورد و یه‌كگوتاریمانه له ناوه‌ند
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، "دواجار له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و حزبه‌كه‌ی خۆتان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستھێنا و سه‌رباری ھه‌مو پیلان و مه‌رامه‌كان نه‌توانرا ئیراده‌ی تێكبشكێنرێت و سوربوه له‌سه‌ر ھه‌ڵوێست و بڕیاری نیشتمانیی خۆی".
راشیگه‌یاندوه، "به‌ده‌ستھێنانی متمانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ھه‌ڵبژاردنی د.له‌تیف ره‌شید، سیاسه‌تمه‌دار و تێكۆشه‌ری یه‌كێتی وه‌ك سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدڕاڵ، سه‌ركه‌وتنی ئیراده‌ی گه‌ل، پرۆسه‌ی دیموكراسی و یه‌كێتی بو، وێڕای پیرۆزبایی گه‌رمم، دڵنیام پشتبه‌ستو به ڕابردو، رۆڵی له پرسه سیاسی و نیشتمانییه‌كان و به‌شداری له حوكمڕانی و كاری رێكخراوه‌یی، له‌م ئه‌ركه نوێ و چاره‌نوسسازه‌دا له راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه نیشتمانی و ده‌ستورییه‌كان سه‌ركه‌وتو ده‌بێت".
ده‌شڵێت، "بۆ ھه‌مولایه‌كی رونده‌كه‌ینه‌وه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك ھه‌میشه پارێزه‌ری مافی ھه‌مو نه‌ته‌وه و پێكھاته‌كانی وڵات ده‌بێت، له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی داكۆكی و به‌رگری ده‌بین بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و پارێزگاریكردن له مافه ده‌ستورییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان، له هه‌وڵه‌كانمان بۆ پته‌وكردنی ته‌بایی و یه‌كڕیزیی نێوان لایه‌نه‌كان به‌رده‌وام ده‌بین له‌پێناو به‌هێزتركردنی پێگه‌ی هه‌رێم و خزمه‌تكردنی خه‌ڵكه خۆشه‌ویسته‌كه‌مان".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "دواجار گه‌لی كورد و عێراق له‌م پرۆسه گرنگ و چاره‌نوسسازه‌دا سه‌ركه‌وتن، به‌ھه‌مو ده‌نگ و ره‌نگه جیاوازه‌كانمانه‌وه ھه‌ر بۆچونێكمان ھه‌بوبێت، یه‌ك ئه‌ركمان له‌سه‌ر شانه ئه‌ویش پاراستنی یه‌كڕیزیی نێوماڵی كورد و یه‌كگوتاریمانه له ناوه‌ند".
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له‌په‌یامه‌كه‌یدا باسی له‌وه‌شكردوه، "ده‌مه‌وێت له كۆتاییدا سوپاسی تیمی یه‌كێتی و سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بكه‌م كه له‌ماوه‌ی رابردودا پاڵپشت و هاوكارمان بون، هه‌روه‌ها سوپاس بۆ هاوبه‌شه‌كانمان له هه‌رێمی كوردستان و عێراق".