زایەڵە - محەمەد شیاع سودانی، کاندیدی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق رایگەیاند، بەپێی دەستوور کاردەکەم و کێشەو گرفتەکانی نێوان بەغدا و هەولێر چارەسەردەکەم، داوا رەواکانی گەنجانیش لەیاد ناکەم.
سودانی باسی لەوەشکرد ،متمانەی تەواوم بەهەموو لایەکە و کارنامەیەکی فرەلایەن دادەڕێژین و رووبەڕووی گەندەڵیش دەبینەوە.
ئاماژەى بەوەش کرد، جگە لە پابەندبوونیان بە کارکردن بەپێی دەستوور، کاردەکەن بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیانی عێراق.
وتیشی، بەهەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن کاردەکەن بۆ نەهێشتنی گەندەڵی و لە پێشینەی کارەکانی حکومەت داهاتوو دەبێت.
باس لەوەشکرد، کەسانی شیاو و کارامە و پیشەیی و ڕاستگۆ لە حکومەتی نوێدا دادەنێن کە توانای جێبەجێکردنی بەرپرسیارێتیەکانیان هەبێت.
لە درێژەی وتارەکەیدا ئەوەشی خستەڕوو، ئامادەیی تەواویان تێدایە بۆ هاوکاری لەگەڵ گشت هێزە سیاسییەکان و پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکان و هێزەکانی دەرەوەی پەرلەمان.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم