زایەڵە – عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامی بەدواداچون بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی بۆ ماڵان ئاشکرادەکات
عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە زایەڵەی ڕاگەیاند، تائێستا دابەشکردنی نەوتی سپی دەستی پێنەکردوە و ئەگەر زیاتر دوابکەوێت بڕینەوەی دار لە ناوچە شاخاویەکان بەشێوەیەکی زۆر دەست پێدەکات و بەهۆی گرانی نرخەوە هاوڵاتیان توانای کڕینیان نیە.
ڕاشیگەیاند: بۆ بودواداچون، گفتوگۆمان لەگەڵ وەزیری سامانە سروشتیەکان بە وەکالەت کرد، داوامان کرد پەلە بکرێت لە دابەشکردنی نەوتی سپی .
وتیشی، وەزیر ڕایگەیاند بڕی ٣٢٠ هەزار بەرمیل ئێستا ئامادەیە بۆ ناوچە شاخاویەکان و چاوەڕێی جێبەجێبوونی ئەو بەڵێنەش دەکەین سەرۆک وەزیرانی عێراق داویەتی. داوامان کرد چاوەڕێی عێراق نەکرێت و دابەشکردن لە ناوچە شاخاویەکان دەست پێبکات. بە گوتەی وەزیر، بڕیار چەند ڕۆژی ئایندەدا ناوچە شاخاویەکان دەست پێبکات و پاشان مانگی (١١) دەوروبەری لە کۆتای سەنتەری پارێزگا.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم