زایەڵە - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی هاووڵاتیان‌ و شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه‌ هه‌ردوو سایدی شه‌قامی سه‌ره‌كی (ڕاپه‌ڕین) به‌رده‌م زانكۆی ئه‌مریكی‌ و به‌رده‌م كه‌مپی نوێی زانكۆی سلێمانی به‌ربه‌ستكراوه‌

دەقی ئاگادارییەکە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی هاووڵاتیان‌ و شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه‌ هه‌ردوو سایدی شه‌قامی سه‌ره‌كی (ڕاپه‌ڕین) به‌رده‌م زانكۆی ئه‌مریكی‌و به‌رده‌م كه‌مپی نوێی زانكۆی سلێمانی به‌ربه‌ستكراوه‌

هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه‌، ئه‌و شه‌قامه‌ به‌كارنه‌هێنن‌ و ده‌توانن ڕێگه‌ی هاتن‌و چوون له‌شه‌قامی قوله‌ڕه‌یسی به‌ره‌و ڕاپه‌ڕین‌و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ به‌كاربهێنن تا ئه‌وكاته‌ی هاتوچۆكردن له‌شه‌قامه‌كه‌ ئاسایی ده‌بێته‌وه‌

به‌هیوای سه‌لامه‌تی بۆ هه‌موان