زایەڵە - د. لەتیف ڕەشید، وەک سەرۆک کۆماری عێراق دەستبەکاربوو و ڕایگەیاند، هەموو هەوڵێک دەدات بۆ لێکنزیکبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان،   
د. لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق لە وتاری دەستبەکاربوونیدا وەک سەرۆک کۆمار (دووشەممە 17-10-2022) ڕایگەیاند، "بەڵێن دەدەم پابەندی دەستور بم و سەروەری عێراق بپارێزم و پەرە بە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە و جیهان دەدەین."
وتیشی، "هەموو هەوڵێک دەدەم بۆ لێکنزیکبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان و هیوادارم بەزووترین کات حکومەتی نوێی عێراق پێکبهێنرێت."
ئەوەی کە جێی ئاماژەبوو و کاردانەوەی لێکەوتەوە، لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی لەتیف ڕەشید، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق ئامادەنەبوو.