زایەڵە - ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، هه‌وڵ ده‌دات ماف بۆ ئه‌و كه‌س و شوێنانه بگه‌ڕێنێته‌وه كه پاره‌یان له چه‌ند بانكێك داناوه و ئیفلاسبوونی خۆیان راگه‌یاندووه.
د.نه‌رمین مه‌عروف غه‌فور ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق بە زایەڵەی رایگه‌یاند ،بابه‌تی ئیفلاسبوونی بانكی دیجله و فورات كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دروستكردووه له‌و شارانه‌ی كە لقی هه‌بووه، ئه‌و بانكه بانكێكی ئیسلامییه و هه‌شت لقی هه‌بووه له عێراق، كه دووانیان له هه‌ولێر و سلێمانی بووه.
وتیشی، ئه‌م بانكه له (2016)ه‌وه تووشی قه‌یرانی نه‌ختینه بووه و نه‌توانیووه كاره‌كانی خۆی باش به‌ڕێوه ببات، بۆیه خراوه‌ته ژێر چاودێری بانكی ناوه‌ندییه‌وه، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ی تووشی بووه به‌رده‌وام بووه له مامه‌ڵه‌كان له پێدانی قه‌رز و وه‌رگرتنی ئه‌سپارده‌ی بانكی تاوه‌كو مانگی 12ی ساڵی رابردوو.
باسی له‌وه‌شكرد، بانكی دیجله و فورات له مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ به نووسراوێك هه‌موو مامه‌ڵه‌كانی دانان و راكێشانی پاره‌ی له هه‌موو لقه‌كانی راگرتووه.
له ئێستادا بانكه‌كه ئاماده نیه هیچ پاره‌یه‌ك بگێڕێته‌وه بۆ خاوەن ئه‌سپارده بانكییه‌كانی ،بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (17ی ئۆكتۆبه‌ری 2022)، نووسراوێكم ئاڕاسته‌ی سەرۆکی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان كرد، كه خۆشمم ئه‌ندامم تێیدا، چونكه ئه‌م كێشه‌یه په‌یوه‌ندی به كۆمه‌ڵێ خه‌ڵكی زۆره‌وه هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هەرێم، به‌دڵنیاییه‌وه مافی هه‌زاران مامه‌ڵه‌كاری بانكه‌كه‌یه كه هه‌موو پاره‌كه‌یان بۆ بگه‌ڕێندرێته‌وه .
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه ،له‌به‌ر رۆشنایی نووسراوه‌كه‌ی من بۆ لیژنه‌ی دارایی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق نووسراوێكی ئاڕاسته‌ی بانكی ناوه‌ندی عێراق كردووه، بۆ رونكردنه‌وه‌ی رێكاره‌كانی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و بانكانه‌ی كه ئیفلاسبوونی خۆیان راگه‌یاندووه، به‌مه‌به‌ستی گێڕانه‌وه‌ی ماف بۆ خاوه‌ن ئه‌سپارده بانكییه‌كان .
د.نەرمین مەعروف رونیشیكرده‌وه ،ئێمه له لیژنه‌ی دارایی چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی بانكی ناوه‌ندی ده‌كه‌ین، سه‌باره‌ت به‌م پرسه كه ئه‌مه بابه‌تێكی گرنگه و په‌یوه‌ندی هه‌یه به مافی مامه‌ڵه‌كارانی ئه‌و بانكه و هه‌موو بانكه هاوشێوه‌كانی، كه ئیفلاسبوونی خۆیان راگه‌یاندووه .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم