زایەڵە - مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ کۆماری ئیسلامی ئێران ڤیزە لەسەر هاوڵاتیان هەڵدەگرێت.
مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ڕایگەیاند، ئاگاداری بۆ سەرجەم هاوڵاتیان، کۆماری ئیسلامی ئێران ( ڤیزە ) لەسەر هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق هەڵدەگرێت واتە سەرجەم گەشتیاران و شۆفێران دەتوانن بەبێ ڤیزە گەشت بکەن بۆ ووڵاتی ئێران لە کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لە بەرواری (٢٠٢٢/١٠/١٨) دەچێتە بواری جێ بەجێ کردنەوە، هەروەها ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیان دەکەین کە پێویستە و مەرجە کارتی پلاستیکی وەرگرتنی هەردوو ژەمەڤاکسینی کورۆنا یان پشکنینی ( pcr) پێ بێت کە لە نەخۆشخانەیەکی باوەڕپێکراو ئەنجامی دابێت بەبێ کارتی ڤاکسین یان پشکنین ناتوانێت گەشت بکات .
ئامادەکردنی - کامەران کەریم